کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شێخ نەھرۆ دەکات

05-12-2022
مەسرور بارزانی پێشوازی لە شێخ نەھرۆ دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ دووشەممە 5ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی گشتیی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. جەخت لە پەرەپێدانی کولتووری میانەڕەویی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.