کوردستان

بەهۆی لێچوونی غازەوە هۆڵێکی وەرزشی لە سلێمانی چۆڵکرا

04-12-2022
بەهۆی لێچوونی غازەوە هۆڵێکی وەرزشی لە سلێمانی چۆڵکرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بەهۆی لێچونی غازەوە هۆڵی وەرزشی لوکس داخرا

بەهۆی مەترسی لێچوون و بۆ رێگریکردن لە رووداوی نەخوازراو، لیژنە هاوبەشەکان هۆڵی وەرزشی لوکس (LUX)ی لە گەڕەکی هەواری تازە داخست.
رێکان جەمال- سەرۆکی لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد کە سکاڵا هەبووە لەبارەی لێچونی غازەوە، دوای سەردانمان دەرکەوت ئەو هۆڵە وەرزشییە بەدەر لە رێنماییەکانی بەرگری شارستانی دەستکاری سیستمی غازەکەی کردووەو بووەتە هۆی لێچونی غاز، بۆیە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی داخرا تا ئەوکاتەی کێشەکە چارەسەر دەبێت و مەترسی نامێنێت.

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی