کوردستان

فەرمانی لێخۆشبوون بۆ ژمارەیەک حوکمدراو دەردەچێت

29-11-2022
فەرمانی لێخۆشبوون بۆ ژمارەیەک حوکمدراو دەردەچێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دەقی ڕاگەیاندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان:

پاڵپشت بە فەرمانی ھەرێمی.لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی لێخۆشبوون بۆ ١٦٥٩ کارمەندی حوکمدراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە تاوانی هەڵاتنیان ئەنجام داوە و ئەرکەکانیان جێهێشتووە دەردەکات.

ئەم لێبووردنە تایبەتەو تەنها ئەو حوکمدراوانە دەگرێتەوە کە تەنها تاوانی هەڵاتنیان ئەنجامداوە و هیچ سزایەکی تەبەعی و تەکمیلی و ئاسەوارێکی سزایی تر ناگرێتەوە .