کوردستان

لاهور جەنگی لیستەکەی ئاشکرا دەکات

28-11-2022
لاهور جەنگی لیستەکەی ئاشکرا دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش لاهور جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی، بە فەرمی کەسە نزیکەکانی خۆی ئاگادار کردۆتەوە کە هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستان لیستی دەبێت.

باڵکێش زانیویەتی، لاهور جەنگی، سەرەتا وەکو لیست بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکات و دواتریش بە فەرمی حیزبێک ڕادەگەیەنێت کە تائێستا بڕیارە ناوی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان-عێراق) بێت.

هەر بەپێی زانیاریەکان، ژمارەیەک ئەندامانی سەرکردایەتی و چەند بەرپرسێکی دیاری حیزبی و سەربازی لەگەڵ حیزبەکەی لاهور جەنگیدا دەبن.