کوردستان

ژنە چالاکوانێکی سۆشیاڵ میدیا لە دهۆک دەستگیر دەکرێت

28-11-2022
ژنە چالاکوانێکی سۆشیاڵ میدیا لە دهۆک دەستگیر دەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

‎ژنە چالاکوانێکی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە دهۆک، رۆژی یەکشەممە 27-11-2022 لەسەر سکاڵای کەسێک بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن"، لە لایەن پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیر دەکرێت.

‎بەگوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، کوڕێک بە تۆمەتی ئەوەی لە لایەن ئەو ژنەوە لە سۆشیاڵ میدیا سووکایەتیی پێکراوە، سکاڵای دژی ئەو تۆمار کردووە.

ژنەکە لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیر کراوە و رەوانەی چاکسازیی ژنان لە دهۆک کراوە.