کوردستان

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە

21-11-2022
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەداخەوە بەهۆی تەقینەوەی سەمونخانە و بینایەی بەشەناوەخۆیی لەشاری دهۆک

تیمەکانی فریاگوزاری خێرا و ژمارە 122ی تەندروستی دهۆک بەردەوامن لە وەرگرتن و گواستنەوەی برینداران بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن و نەخۆشخانەی سوتان.

بەپێی ئاماری سەرەتایی تەندروستی دهۆک تائێستا چوار گیان لەدەستدان و بیست و شەش بریندار گەیاندراوەتە نەخۆشخانە کە بەشێکیان باری تەندروستیان خراپە و پێشبینی بوونی بریندارانی دیکە دەکرێت

چاودێری دۆخی برینداران دەکەین و دەرەنجامی کۆتایی قوربانیان ڕایدەگەینین.

ڕاگەیاندنی

وەزارەتی تەندروستی

22 نۆڤێمبەر 2022