کوردستان

شۆفێری پاسێک نزیکەی هەشت ملیۆن دینارو بڕێک ئاڵتون بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە

15-11-2022
شۆفێری پاسێک نزیکەی هەشت ملیۆن دینارو بڕێک ئاڵتون بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کە بڕێک پارەو ئاڵتون ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی:

دوای ئەوەی بڕێک پارە لەلایەن کەسێک دۆزرایەوە لەڕێگەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.

هاوڵاتییەکی بەڕەگەز عەرەب بڕێک پارەو ئاڵتونی لێ ون دەبێت، دواتر لەڕێگەی یەکێک لەشۆفێری هێڵی پاسەکانی سلێمانییەوە لەناو ئۆتومبێلەکەیدا دەیدۆزێتەوەو ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی دەکات، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانیش بەئەمانەتەوە ڕادەستی خاوەنەکەی دەکەنەوە کەبڕی (٧٫٩٥٠٫٠٠٠) حەوت ملیۆن و نوسەدو پەنجا هەزار دینارو بڕک ئاڵتون بووە.

هاوڵاتییەکەش سوپاسی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و ئەو شۆفێرەشی کرد که بەبێ کەموکوڕی پارەو ئاڵتونەکانی بەدەست گەیشتۆتەوە..

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان