کوردستان

ئەو تۆمەتبارەی کە قورئانی لە مزگەوتێکدا دزی دەستگیرکرا

15-11-2022
ئەو تۆمەتبارەی کە قورئانی لە مزگەوتێکدا دزی دەستگیرکرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

راگەیەندراوێک لە پۆلیسی سلێمانییەوە:

پاش ئەوەی گرتە فیدۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبویەوە کە مامۆستایەکی ئاینی باس لە دزینی قورئانی مزگەوتەکەی دەکات لە شاری سلێمانی.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار ، سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵاتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بکرێت .

شایەنی باسە تۆمەتبار ٥٧ قورئانی لە مزگەوتی حاجی کەریم بێکراس بە سێ جار دزیوە، دواینجاریان لەمانگی ٧ / ٢٠٢٢ بوە کە دە قورئانی دزیوە کە بەزاخاوی ئاڵتون نوسرابون.

لەئێستادا تۆمەتبار ( ا. ع. ن ) لەدایکبوی ١٩٩٩ بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی -ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان