کوردستان

خەمیس خەنجەر پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

09-11-2022
خەمیس خەنجەر پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ پەیامێکی پیرۆزبایی لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیادە پێگەیشت.
‎مەسرور بارزانی رایگەیاند، کە سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیادە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردن مەسرور بارزانی وەک جێگری سەرۆکی پارتی لێکرد و ھیوای سەرکەوتن بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دەخوازێت .