سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات.
عەلی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی لە پەیامێکدا کە ئاراستەی سەرۆک مەسعوود بارزانی کردووە، ڕایگەیاند: به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی جه‌نابتانه‌وه به سه‌رۆكی پارتیی، پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها له هه‌ردوو جێگره‌كه‌ت.
ڕاشیگەیاند: هیوادارم ئه‌م كۆنگره‌یه‌تان هۆكاری وه‌رچه‌رخانیكی ئه‌رێنیی بێ له سیاسه‌تی پارتیی‌و، چاوپێداگێڕانه‌وه‌یه‌كی جیددیی به بارودۆخی هه‌رێمدا، چ له‌ڕووی ته‌بایی سیاسیی و، چ له‌ڕووی شێوه‌ی ئیداره‌دان‌و حوكمڕانییه‌وه.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیپێکرد و ئەمڕۆ یەکشەممە کۆتایی بە کارەکانی کۆنگرە هات.