کوردستان

پارتی چەند گۆڕانکارییەکی لە حیزبدا کرد

04-11-2022
پارتی چەند گۆڕانکارییەکی لە حیزبدا کرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە دووەم ڕۆژی کۆنگرەی ١٤ی پارتیدا، پەیڕەو و پرۆگرام پەسەند کرا و چەند گۆڕانکارییەکیش کران.

بڕیار درا بە دامەزراندنی ئەنجوومەنی تێکۆشەران، هەروەها بڕیار درا بە گۆڕینی ناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بۆ کۆمیتەی ناوەندی و پێکهێنانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پاێزگای دهۆک، هەروەها بڕیار درا ژمارەی کارگێڕانی لقەکان بۆ چوار کارگێڕ کەم بکرێنەوە.