کوردستان

کەرکووک.. قائیمقامێکی هەڵهاتوو دەستگیرکرا

03-11-2022
کەرکووک.. قائیمقامێکی هەڵهاتوو دەستگیرکرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکوک بڵاویکردەوە، شەوی رابردو لە شاری کەرکوک مەحموود خەڵەف، قائیمقامی پێشووی قەزای سامەڕا-ناوەندی پارێزگای سەڵاحەددین، لە کاتێکدا کە بەنیازبووە بەرەو شاری ھەولێر ھەڵبێت دەستگیرکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تائێستا یەکلایی نەبووەتەوە قائیمقامی پێشووی سامەڕا بە چی تۆمەتێک دەستگیرکراوە، بەڵام ئەو ماددەیەی پێی دەستگیرکراوە، کە ماددەی ٧٠٧، ماددەیەکی یاسایی پەیوەندیدارە بە سپیکردنەوەی پارەوە.

مەحموود خەڵەف، لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٢٢ قائیمقامی قەزای سامەڕا بووە و لە سەرەتای ئەمساڵ بەھۆی ژمارەیەک سکاڵا لەسەری بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.