کوردستان

لە هه‌ولێر ژنێك هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی سوتاند

02-11-2022
لە هه‌ولێر ژنێك هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی سوتاند
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" هاوڵاتییەک لەلایەن ژنەکەیەوە سوتێنرا، کە بەهۆی زۆری سوتانەکەیەوە گیانی لەدەستداوە". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى پارێزگای هەولێر رایگەیاند" شەوى رابردوو لە گەڕەکى هەڤاڵانى شاری هەولێر پیاوێک سووتا، سەرەتا وا دەردەکەوت کە خۆی سووتاندبێت، بەڵام دواتر لێکۆڵینەوەکان ئاشکرابوو کە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سووتێندراوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ڕووداوەكە پیاوەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەڵام بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاویەکەی گیانی لەدەستدا، لە ئێساشدا ژنەکە لەلایەن بنكەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە هەڤاڵان دەستگیرکراوە.

پۆلیسی هەولێر دەڵێ: ژنەکە بە رەچەڵەک عەرەبە و مێردەکەی کوردە.