کوردستان

فراکسیۆنی یەکگرتوو دەستی لەکار کێشایەوە

01-11-2022
فراکسیۆنی یەکگرتوو دەستی لەکار کێشایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد. 

ئه‌مڕۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو، وەک یەکەم فراکسیۆن ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان كرد و كشانه‌وه‌.

په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان ژماره‌یان پێنج په‌رله‌مانتاره‌ و هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان دەگەڕێتەوە، كه‌ پێیان وایه‌ ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه‌ نایاساییه‌.