کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد 

31-10-2022
مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد 
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای کۆتاییهاتنی بنبەستی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی نوێ و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، تاووتوێ کران. 
پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و گرنگیی ڕووبەڕووبوونەوەی کارو کردەوە تیرۆریستییەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.