کوردستان

شاخەوان عەبدوڵڵا: زەوییەکانتان بکێڵن و دەست بەکاری جووتیاری خۆتان بکەن  

30-10-2022
شاخەوان عەبدوڵڵا: زەوییەکانتان بکێڵن و دەست بەکاری جووتیاری خۆتان بکەن  
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

زەوییەکانتان بکێڵن ودەست بەکاری جوتیاری خۆتان بکەن 

دوای ئەوەی دوێنێ دانیشتوانی کوردنشینی گوندەکانی بەلکانەو شناغەو گابلکە و خەرابەو سەربەشاخ لەلایەن هیزێکی سەربازی ئاگاداکرابونەوە کە ئیتر بۆیان نییە زەوییەکانیان بکێڵن وکاری کشتوکالی بکەن ئاگاداری منیان کردەوە و لەگەل لایەنی پەیوەندیدار قسەمان کردو دەتوانن لەئەمرۆوە دەست بەکاری کشتوکالی خۆتان بکەن ، دڵنیابن پشتگیریتان دەکەین تا ئەو کاتەی بەیەکجاری ئەو پرسە چارەسەر دەکریت .