کوردستان

سوپای پاسداران هاوڵاتییەکی کورد بە دەستڕێژی گوللە دەکوژن

28-10-2022
سوپای پاسداران هاوڵاتییەکی کورد بە دەستڕێژی گوللە دەکوژن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ ھەینی سوپای پاسدارانی ئێران ته‌قه‌ی له‌ سێ هاووڵاتی دانیشتووی ناحیه‌ی باسنێی سه‌ر به‌ قه‌زای شارباژێر كرد، به‌م هۆیه‌وه‌ یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سه‌كه‌ی تر بریندار بوون.

شاھۆ عوسمان قایمقامی شارباژێڕ ڕایگەیاند، سێ ھاووڵاتی كە باوک و کوڕێک و کەسێکی دیکە بوون، بۆ پرسە سەردانی گوندی چۆمانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان کردووە، بەڵام لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە تەقەیان لێ کراوە و کەسێک بەناوی داستان ڕەسوڵ کوژراو و دوو کەسی دیکەش برێندار دەبن.

قایمقامی شارباژێڕ ئاماژەی بەوەش کرد، لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێکردووە، ھەرچەندە جارێ نازانن ئەو سێ ھاووڵاتییە ئایا بۆ پرسە چوونەتە گوندی چۆمان یان بۆ سەردان و بەسەرکردنەوە.