کوردستان

بڕیارێک لەبەرژەوەندى کۆچبەرانى کورد دەدرێت 

28-10-2022
بڕیارێک لەبەرژەوەندى کۆچبەرانى کورد دەدرێت 
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەنجومەنى شارەوانى شاری بێرنى پایتەختى سویسرا بە ٦٤ دەنگى بەڵێ بەرانبەر بە ٦ دەنگى نەخێر پێشنیارێکی پەسەندکرد بۆ ئەوەى گرنگترین زانیارییەکان بۆ کۆچبەران بە زمانی کوردی بڵاوبکاتەوە هاوشێوەى زمانەکانى تر.

پێشنیازەکە لەلایەن سێ کۆمەڵەی رۆشنبیری کوردییەوە پێشکەش کراوە.

شاری بێرن لە ئێستاوە هەندێک زانیاری سەبارەت بە ئۆفەر و خزمەتگوزارییەکان بە چەند زمانێک دابەش دەکات، ئەو زانیاریاینە بۆ ئەو کەسانە کراوە کە تەنها ماوەیەکی کەم لە سویسرا دەژین.

بەپێی بڕیارەکە، زمانی کوردی هاوتا دەکرێت لەگەڵ زمانى کۆچبەرەکانی تر: ئەلبانی، عەرەبی، ئینگلیزی، فەرەنسی، ئیتاڵی، پورتوگالی، ئیسپانی، تامیل، تورکی، سربی/بۆسنی/کرواتی و ئەسیوپی و ئێریتریا).