کوردستان

بەڕێوەبەرێک لە سلێمانی گۆڕدرا

26-10-2022
بەڕێوەبەرێک لە سلێمانی گۆڕدرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕێكەوتی ٢٠٢٢/١٠/٢٦ بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆكی شارەوانی سلێمانی، ڕێوڕەسمی دەستاودەستكردنی دەسەڵاتی بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی كرا، بەڕێز سەرۆكی شارەوانی ئاماژەیدا، بە كارو چالاكیی باخچەكان و گرنگیی ئەم بەڕێوەرایەتییە لە خزمەتكردنی ژینگەو سەوزایی شارەكەماندا. وێڕای دەستخۆشی بۆ بەڕێز (كامران حمەساڵح) كە چەندین ساڵە لەو پۆستەدا كاردەكات، هەروەها هیوای سەركەوتنی بۆ (بەهرۆز سالار) بەڕێوەبەری نوێ خواست لە كارەكەیدا.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی.

٢٠٢٢/١٠/٢٦