کوردستان

لە ڕووداوێکدا گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ گیانی لەدەستدا

22-10-2022
لە ڕووداوێکدا گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ گیانی لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی ناوشوان لە سنووری قەزای چەمچەماڵ کەسێک گیانی لەدەستدا.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 22-10- 20222 رایگەیاند، بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوە لەسەر رێگەی ناوشوان گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ کە شۆفێری ماتۆڕسکێلە گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "تەرمەکەی لەلایەن تیمی فریاکەوتنی خێرای 122ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان بە مەبەستی توێکاری گەیەنرایە هۆبەی پزیشکی دادوەری چەمچەماڵ".