کوردستان

یەكێتی بەرێوبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی دەگۆڕێت

22-10-2022
یەكێتی بەرێوبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی دەگۆڕێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لەسەر راسپاردەی بافڵ تاڵەبانی، بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانی دەگۆڕێت.

یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەگۆڕێت، ئەوەش لە چوارچێوەی گۆڕانكارییە ئەمنییەكانی ئەو حیزبە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهێزترین كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی، عەمید سەرخێڵ هەڵەبجەییە، ئێستاش ئامادەكاری دەكرێت بۆ گۆڕانكاری لە پۆستەكە.

بەم نزیكانەش لە چەند پۆستێكی دیکەی ئەمنی لە سلێمانی‌ و دەوروبەری گۆڕانكاری دەكرێت.