کوردستان

راگەیەندراوێک لە هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی

19-10-2022
راگەیەندراوێک لە هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ / ١٠ / ٢٠٢٢ لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی رەسمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنێک لە سنووری تاوێر کەوە لەناوچەی پەڵکانە و زینانە لە گەرمیان بۆ روبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانی داعش چەند بۆمبێکی چێنراو بە ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان تەقینەوە.

لە ئەنجامدا ئاکام عومەر فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بە سەختی برینداربووە و ملازم زوھێر محەمەد شەھید دەبێت و ٧ پێشمەرگەی تری ھێزی کۆماندوۆی کوردستان برینداردەبن.