کوردستان

مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێگەیشت

13-10-2022
مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێگەیشت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە "تۆبیاس لیندنەر"، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، پێگەیشت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-10-2022لە پەیوەندییەکەدا، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی کوردستانی کرد، رایگەیاند، بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان، قبوڵکراو نییە. بۆ ئەم مەبەستەش، لە نزیکەوە چاودێری رووداوەکان دەکەن.

وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، پشتیوانیی ئەڵمانیای بۆ سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتێک، کە رەنگدانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و رێزگرتن لە دیموکراسیی بێت دەربڕی.

هەروەها دڵنیایی دا لەوەی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، لە دوای پەسەندکردنی لە لایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاریکاریی و پشتیوانیی بەردەوامیی حکومەت و خەڵکی ئەڵمانیای کرد، خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودان بە پەیوەندیی ھەمەلایەنە لەگەڵ ئەڵمانیا دووپات کردەوە.