کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا لە عێراق دەکات

11-10-2022
مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا لە عێراق دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئه‌مڕۆ سێشەممە 11ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە ئێريك شۆڤاليێ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادە بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا و دوايين گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی و پێکهینانی حکومەتی نوێی عێراق کر

گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتن، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.