کوردستان

دیندار زێباری: زیاتر لە 3 ھەزار کەس لەسەر ماددەی ھۆشبەر لە زیندانن

09-10-2022
دیندار زێباری: زیاتر لە 3 ھەزار کەس لەسەر ماددەی ھۆشبەر لە زیندانن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەھۆی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر زیاتر لە 3 ھەزار کەس لە زیندانەکاندان.

دیندار زێباری, ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەکاتی بەشداریکردن لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی وتی، زیاتر لە 3 ھەزار کەس بەھۆی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر خراونەتە زیندانەوە.

دیندار زێباری ژمارەی بێسەروشوێنبووانی شنگالی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، نزیکەی3 ھەزار ھاوڵاتی شنگال کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندراون، بێسەروشوێنن.

لەبارەی رێژەی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، دیندار زێباری وتی، ژنکوژی زیادی نەکردووە، بەڵکو ھۆشیاری بۆ رێگریکردن لەو دیاردەیە زیادی کردووە.