کوردستان

درۆنێک ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە دەکاتە ئامانج

04-10-2022
درۆنێک ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە دەکاتە ئامانج
قەبارەی نووسین:
A A 21px

قایمقامی قەزای چوارتا رایگەیاند، درۆنێک لەسەر پردی شێخەڵ مارێنی نزیک ناحیەی زەلان لە قەزای ماوەتی شارباژێڕ ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکەی دەکاتە ئامانج و بریندار ھەیە.

شاهۆ عوسمان، قایمقامی قەزای چوارتا راشیگەیاند "لە ئۆتۆمبێلەکەدا گەریلایەکی پەکەکە بریندار بووە'' و تیمەکانی تەندروستیش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و هیچ زیانیک بەر خەڵکی ناوچەکە نەکەوتووە.

قایمقامی چوارتا ئاماژەی بەوەشکرد کە هێشتا درۆن لە ناوچەکە دەسووڕێنەوە.