کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

29-09-2022
مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەتران میتیا لێسکۆڤار باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڤاتیکان تاووتوی کرا.
باڵیۆزی ڤاتیکان سڵاوو ڕێز و سوپاس و پێزانینی پاپای ڤاتیکانی بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیاند بۆ بەهاناوەچوون و میوانداریکردنی ئاوارە و پەنابەران بەگشتیی و کریستییانەکان بەتایبەتی، کە لە کەشێکی ئارام و ئاشتییانەدا لە هەرێمی کوردستان دەژین.سەرۆکی حکومەت، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە برەودان بە کولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان دووپات کردەوە.