کوردستان

دژە تیرۆری یەکێتی داواکراوێکی داعشی دەستگیرکرد

27-09-2022
دژە تیرۆری یەکێتی داواکراوێکی داعشی دەستگیرکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی دەڵێت لە ڕانیە داواکراوێکی سەر بەداعشیان دەستگیرکردووە.

دژە تیرۆر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت کە داواکراوەکە سەر بە داعشەوە و ناوی (م.ج.ک)ـە و لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا دەستگیرکراوە.

دەشڵێت، کەسەکە "ڕادەستی هەواڵگری پۆلیسی بەغداد کرا بەمەبەستی رادەستکردنی بە دادگا و سزادانی بەپێی ماددەی تیرۆر."