کوردستان

لاهوور جەنگی بێدەنگی شکاند

26-09-2022
لاهوور جەنگی بێدەنگی شکاند
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لاهور جەنگی، هاوسەرۆکی لەکار لادراوی یەکێتی رایگەیاند، لێکتێگەیشتن و دیالۆگی ڕاستەقینەی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان باشترین بژاردەیە بۆ ڕزگاربوونی وڵات لەو دۆخە نەخوازراو و چەقبەستووەدا".
لاهور جەنگی وەکو میوانە بەشدارە لە خولی چوارەمی دیداری رافیدەین کە ئەمڕۆ لە بەغدا دەستی بەکارەکانی کرد و وتی: هەوڵێکی نیشتمانییە بە ئاڕاستەی کۆکردنەوەی کەسایەتییە سیاسی و ئەکادیمی و بازرگانان.
بە وتەی لاهور جەنگی، لێکتێگەیشتن و دیالۆگی ڕاستەقینەی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان باشترین بژاردەیە بۆ ڕزگاربوونی وڵات لەو دۆخە نەخوازراو و چەقبەستووەی ئێستا تێیکەوتووە و هیوادارم بڕیار و ڕاسپاردەکانی دیدارەکە یارمەتیدەر بن بۆ عێراقییەکان.