کوردستان

وێنە.. ژنێک دەبێتە بەڕێوەبەری مزگەوتەکانی ئەوقافی سلێمانی

12-09-2022
وێنە.. ژنێک دەبێتە بەڕێوەبەری مزگەوتەکانی ئەوقافی سلێمانی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ژنێک دەبێتە بەڕێوەبەری مزگەوتەکانی ئەوقافی سلێمانی کە ناوی جیلان سەباحە.

ئەمڕۆ دووشەممە  جیلان سەباح، بەڕێوەبەری مزگەوتەکان و پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لەکۆبوونەوەیەکدا  لەگەڵ لێپرسراوی مزگەوتەکانی سنوری ئەوقافی (سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزور) جەخت کرایەوە لەسەر زیاتر خزمەت کردنی مزگەوتەکان لەڕوووی ئیداری و پاک و خاوێنی و پاراستنی کەل و پەلی مزگەوت و ڕەچاوکردنی تەندروستی و مەرجی بیناسازی و بەرزو نزمی بڵند گۆکان و ڕەچاوکردنی باری دەرونی هاوڵاتیان و پاراستنی ئاسایش و هێمنی نێو مزگەوت و بەهێز کردنی گیانی برایەتی و لێبوردەیی ناو نوێژخوێنان  و ئامادەکردنی ئاماری مزگەوتەکان.

ئەمە یەکەمجارە ژنێک ئەو پۆستە لە وەزارەتی ئەوقاف وەردەگرێت.

وێنەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی جیلان سەباح