کوردستان

دژە تیرۆری کوردستان: فرۆکەی بێفرۆکەوان پەکەکە لە بالیسان دەکاتە ئامانج

05-09-2022
دژە تیرۆری کوردستان: فرۆکەی بێفرۆکەوان پەکەکە لە بالیسان دەکاتە ئامانج
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دژە تیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە:

فڕۆکەی بێفڕۆکەوان مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکە لە دۆڵی بالیسان دەکاتە ئامانج

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر 20:10ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئەیلوولی 2022، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە دۆڵی بالیسان کردە ئامانج.

بە گوێرەی زانیارییەکان، مەفرەزە چەکدارەکەی پەکەکە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینەوە دەرباز بوون و لە دۆڵی بالیسان لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراونەتە ئامانج، دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەکانیان لەو بارەوە دەست پێ کردووە.