کوردستان

لە سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا

03-09-2022
لە سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە سلێمانی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی بەرەی تورکمانیدا دەتەقێتەوە.

لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی بۆمبێك بە کادرێکی به‌ره‌ی تورکمانی عێراقیدا تەقییەوە و بەهۆیەوە هەردوو قاچی لەدەستداوە.

محەمە‌د سەمعان، وتەبێژی به‌ره‌ی تورکمانی عێراقی رایگەیاند : بۆمبێکی چێندراو به‌ ئۆتۆمبیلی کادرێکی به‌ره‌ی تورکمانی لە نووسینگەی سلێمانی دانراوە و لە کاتی تەقینەوەیدا کادرەکەیان هەردوو قاچی لەدەستداوە.

باسی لەوەشکرد، پێشتر نامەی هەڕەشەیان لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە بۆ نێردراوە و لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقیشەوە ئاگادارکراونەتەوە کە هەڕەشەیان لەسەرە.