مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی گرژییەکانی ئەم دواییانەی عێراق:
- زۆر نیگەرانم لە هەڵگیرسانی گەڕێکی دیکەی توندوتیژی لە عێراق.
- لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەم کرد و ئامادەیی حکومەتم بۆ یارمەتیدان لە گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیریی بۆ هەموو وڵات دەربڕی.
- کاتی ئەوە هاتووە دیالۆگێکی هەمەلایەنە و ڕاشکاوانە بکرێت سەبارەت بەو پرسە قووڵ و مەترسیدارانەی کە وڵات ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
- دەبێت ئەوەندە ئازا بین دان بە جیاوازییەکانی یەکتر بنێێن و قبووڵ بکەین، کە ئەو دۆخەی ئێستا هەموومان خۆمانی تێدا دەبینینەوە، پێویستی بە چارەسەرێکی هەمیشەیی هەیە.