کوردستان

بۆچی نابێت لەدوای تەمەنی یەک ساڵیەوە شیر زۆر بدرێت بە منداڵ؟

19-08-2022
بۆچی نابێت لەدوای تەمەنی یەک ساڵیەوە شیر زۆر بدرێت بە منداڵ؟
قەبارەی نووسین:
A A 21px


منداڵ لە دوای تەمەنی یەک ساڵیەوە تەنها بە شیر گەشە ناکات بەڵکو خواردن دەورێکی سەرەکی هەیە بۆ گەشەی منداڵەکە.

لەم تەمەنەیا ئەگەر منداڵەکە شیری دایک بخوات ئەبێت لە سێ بۆ چوار جار زیاتر نەبێت لە شەوو ڕۆژێکدا، وە ئەگەر شیری قتوو بخوات، ئەبێت ڕێژەی شیرەکە زیاتر نەبێت لە ۱۲- ۱٥ ڕەقەم.

ئەگەر هاتوو لە دوای تەمەنی یەک ساڵیەوە رێژەی شیر زۆرتر بێت لەوەی کە لەم تەمەنەیا ڕێگە پێدراوە وا دەکات منداڵەکە تێر بێت بەشیرەکە و خواردن نەخوات وە ئەمە وردە وردە دەبێت بەخووێک لە منداڵەکەداو وای لێیەت تەنها داوای شیر بکات و واز لەخواردن بهێنێت.

ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی کە منداڵەکە بەرەو لاوازی و کورتە باڵایی بڕوات، چونکە شیرەکە خۆراکە بەهای پێویست دابین ناکات بۆ گەشەی منداڵەکە.

د۰ تارا علی بابان
پزیشکی پسپۆڕی گەشەو خۆراکی منداڵان