کوردستان

مەكتەبی سیاسی یەكێتی پیرۆزبایی لە مەكتەبی سیاسی پارتی دەكات

15-08-2022
مەكتەبی سیاسی یەكێتی پیرۆزبایی لە مەكتەبی سیاسی پارتی دەكات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەرێز مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی تێپەربونی حەفتاوشەش ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان. پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین و ھیوادارین ئەم یادە ببێتە دەرفەتێک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانمان لە پێناو ڕەوینەوە وتێپەڕاندنی گشت ئەو لەمپەڕانەی کەلەسەر رێگەی لێکتێگەیشتمان لە کاری ھاوبەش لە کوردستان و عیراق و بە تایبەتی لەرێی گەشەپێدانی سیاسەتێکی دادپەروەرانەی کوردستانیی حوکمڕانی و ئابوری و خزمەتگوزاریدا دروست بون .

ھەر لەم یادەدا ئومێدەوارین پرس و جوڵە سیاسیەکانی جیھان و ناوچەکە و عیراق بەھەند وەربگیرێت و گشت ھێز و لایەنە سیاسییەکان ھەوڵەکانمان بە جۆرێک یەکبخەین کە لە قازانجی یەکریزی و پێکەوەیی گەلەکەماندا بێت، بە تایبەت لە بەغدا بە یەک پاکێجی نیشتمانی وکوردستانییەوە ڕوبەڕوی ئەوبارودۆخە نەخوازراوەی ئێستای عیراق ببینەوە بۆ دەربازکردنی وڵات لەو دۆخەی تێیکەوتوە.

جارێکی تر ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆز بێت وسەرکەوتوبن

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان