کوردستان

چوار برا بەھۆی تەزووی کارەباوە گیانلەدەست دەدەن

13-08-2022
چوار برا بەھۆی تەزووی کارەباوە گیانلەدەست دەدەن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە کاتی کارکردن لەنێو زەوییەکی کشتوکاڵیدا لە میسر، چوار برا گیانلەدەست دەدەن.

بە گوێرەی ھەواڵی میدیاکانی میسڕ، یەکێك لە براکان خەریکی کاری ئاودێری بووە ،و بەھۆی وایەرێکی کارەبایی دانەپۆشراو کەوتووەتە نێو ئاوەکەوە بەهۆیەوە کارەبا گرتوویەتی.

سەرچاوەکانی ھەواڵ ئاماژەیان بەوەدا کە کاتێک سێ براکەی هەوڵی رزگارکردنی دەدەن، کارەبا هەموویان دەگرێت و گیانلەدەستدەدەن.

ڕووداوەکە لە پارێزگای فەیوم، لە ناوەڕاستی میسر ڕوویداوە.