کوردستان

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکی کازمی دەکات

02-08-2022
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکی کازمی دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، عێراق پێویستى بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و بەرپرسیارێتیى هاوبەشە بۆ رزگارکردنى.

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تویتێکیدا بڵاویکردەوە " لە کاتێکدا بانگهێشتەکەمان دووپاتدەکەمەوە بۆ دیالۆگى برایانەى عێراقى گشتگیر لە هەولێر، جەخت لە پاڵپشتیمان دەکەمەوە بۆ بانگهێشتەکەى مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیران بۆ ئەنجامدانى دیالۆگ لەنێوان لایەنە سیاسییەکانى عێراق بۆ دۆزینەوەى دەرچەیەک بۆ قەیرانى ئێستا و کارکردنى پێکەوەیی بۆ گەیاندنى وڵات بە کەنارى ئارامى ".

هەر لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق پێویستى بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و بەرپرسیارێتیى هاوبەشە بۆ رزگارکردنى