کوردستان

سبەی بەغدا دەشڵەژێت؛ چوارچێوەی هەماهەنگی دێنە سەر شەقام

31-07-2022
سبەی بەغدا دەشڵەژێت؛ چوارچێوەی هەماهەنگی دێنە سەر شەقام
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سبەی جەماوەر و لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا دەست بە خۆپیشاندان دەکەن و دژی خۆپیشاندەرانی سەدر دەوەستنەوە.

جەماوەری چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردۆتەوە و دەڵێن: سبەی کاتژمێر 5:00ی ئێوارە دەست بە خۆپیشاندان دەکەن و داوایان کردووە جەماوەر ئامادەبن.

ئەمە لەکاتێکدایە کە هێشتا جەماوەری سەدریەکان کۆتاییان بە خۆپیشاندان نەهێناوە و پەرلەمانی عێراقیان چۆڵنەکردووە. ئەمەش مەتری بەرەنگاربوونەوەی هەردوولا دێنێتە ئاراوە.