کوردستان

بەرپرسێکی باڵای پارتی بۆ نوری مالیکی: کارەکەت سەرسامی نەکرد

28-07-2022
بەرپرسێکی باڵای پارتی بۆ نوری مالیکی: کارەکەت سەرسامی نەکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

جەعفەر ئیمینیکى، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لەبارەی چەک هەڵگرتنەکەی شەوی ڕابردووی نوری مالیکی ڕایگەیاند"دەرکەوتنی سەربازیی نوری مالیکی شەوی ڕابردوو، بە هیچ شێوەیەک جێگەى سەرسامیم نەبوو، ئەوە نیشانەی لاوازی و نیشانەی بەهێزی نییە". 

ئیمینکی لە فەیسبوک نووسیویەتی "ئەم دەرکەوتنە بەڕای من شایستەی هەڵوێستی سیاسی و جیهادی مالیکى نییە کە سەرەڕای دیدگا سیاسییە جیاوازەکان ڕێزی لێدەگرم".