کوردستان

بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەردەوامە

26-07-2022
بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەردەوامە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی ئێوارەی ڕۆژی 25/7/2022 سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەڵێت: ''سێ مووشەک ئاراستەی کێڵگەکە کراون، مووشەکەکانیش لە دەرەوەی کێڵگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و زەرەری گیانی و مادییان نەبووە”.

ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “سێ مووشەک ئاراستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کراون و لەدەرەوەی کێڵگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی نەبووە”.

بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان گوتیشی: “ئەو هێرشە کاریگەریی لەسەر کاری بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە نەبووە و بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە بەردەوامە''.

ئەوەشی خستە ڕوو، کە “ئێستا دۆخەکە ئارامە و کارکردنیشمان لە کێڵگەکەدا ڕانەگرتووە و گرەنتیی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی دەکەین''.

سەبارەت بە هەڵوێستی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لەسەر هێرشە بەردەوامەکانی سەر کێڵگە غازی و نەوتییەکان، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت: ئەم هێرشانە بەتوندی ڕەت دەکەینەوە.

باس نیوز