کوردستان

کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ بۆردوومان کرایەوە

25-07-2022
کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ بۆردوومان کرایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرچاوەیەکی ئاگەدار رایگەیاند، جارێکی دیکە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە کاتیۆشا بۆردوومان کراوەتەوە.

سەرچاوەکەی وتی: دوو کاتیۆشا ئاڕاستەی کێڵگەکە کراون، دیار نییە زیانی گیانی ماددی خستبێتەوە.

سەرچاوەکە وتیشی هێرشەکە جارێکی دیکە ترسی لای بەڵێندەران و کارمەندانی کێڵگەکە دروست کردووەتەوە.