کوردستان

ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی لوتکەی جەددە کۆدەبێتەوە

20-07-2022
ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی لوتکەی جەددە کۆدەبێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٢، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجامدەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

- خستنەڕووی دوا پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق، هەرێم و ناوچەکە و لووتکەی جەددە بۆ ئاسایش و گەشەپێدان.

- خستنەڕووی راپۆرتی بەدواداچوونی ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێ ساڵەی تەمەنیدا.

- خستنەڕووی رەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستان - عێراق) ژمارە (١٤)ی ساڵی ٢٠٠٨.