کوردستان

زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە شاری سەدر گردبوونەوە

15-07-2022
زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە شاری سەدر گردبوونەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بە کفنەوە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە شاری سەدر گردبوونەوە بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی

ئەمڕۆ هەینی، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەندی عێراق و لە بەغدای پایتەختەوە بە لێشاو روویان کردە شەقامی فەلاح لە شاری سەدر و بە کفنەوە لەوێ گردبوونەوە بۆ ئەنجامدانی نوێژی یەکگرتوویی هەینی.

جێی باسە، موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە 3ی تەمووزی رابردوو داوای نوێژی یەکگرتوویی هەینیی کرد لە شاری سەدر لە رۆژهەڵاتی بەغدای پایتەختی عێراق، ئەمەش وەک یادکردنەوەیەک بۆ ئەنجامدانی یەکەم نوێژی هەینی یەکگرتوو لە مزگەوتی کووفە لەلایەن باوکییەوە.