کوردستان

پەیامێکی سەرەخۆشی لە مەسرور بارزانییەوە

14-07-2022
پەیامێکی سەرەخۆشی لە مەسرور بارزانییەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا کەریم ئەحمەد

بۆ کۆچی دوایی مامۆستا کەریم ئەحمەد، سکرتێری پێشووتری حيزبی شیوعیی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هاوڕێیانی لە حیزبی شیوعیی کوردستان و عێراق دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوالێخۆشبوو مامۆستا کەریم ئەحمەد، سەرکردەیەکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرێکی دیار و ناسراوی کوردستان و عێراق بوو .

خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و یادی هەمیشە بەخێر.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان