کوردستان

هەدەپە هاوسەرۆکانی خۆی هەڵبژارد

03-07-2022
هەدەپە هاوسەرۆکانی خۆی هەڵبژارد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی هەدەپەدا هەریەک لە پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار بە هاوسەرۆکی هەدەپە هەڵبژێردرانەوە.

رۆژی یەکشەممە 03-07-2022، پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی هەدەپە بە دروشمی "ئێمە چارەسەرین" بە بەشداریی هەزاران ئەندام و لایەنگری پارتەکە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو. لە کۆنگرەکەدا هەریەک لە پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار بە هاوسەرۆکی هەدەپە هەڵبژێردرانەوە.