کوردستان

رێبەر ئەحمەد: پێویستە دەستبەجێ شوێنەکانی چەکفرۆشتن دابخرێن

30-06-2022
رێبەر ئەحمەد: پێویستە دەستبەجێ شوێنەکانی چەکفرۆشتن دابخرێن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند زۆربەی شوێنەکانی چەکفرۆشتن داخران.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرکەسێک داوای مۆڵەتی چەکهەڵگرتن بکات دەبێ بایۆمەتری لە وەزارەتی ناوخۆ هەبێت

ئاماژەی بەوەشکرد کە هەرکەسێک دەستکاری تابلۆ و رەنگی ئۆتۆمبێل بکات، دەستبەجێ دەستگیر دەکرێت و، ئەو خەڵکانەی خۆیان بە دەستڕۆیشتوو و کوڕە بەرپرس دادەنرێن، لەسەر سەرپێچی سزا دەدرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، لە هیچ کەسێک قبووڵناکرێ سەرپێچی بکات و چەکی بێمۆڵەتی پێبێت ئەگەر هەر پۆستێکی هەبێت
و شوێنی هەڵگرتنی چەک بۆ پێشمەرگە دروستدەکەین بۆ ئەوەی چەک نەبەنەوە.