کوردستان

بەرھەم ساڵح، لەبەرامبەر سەرۆککۆماری، داوای پۆستێکی باڵای حیزبی دەکات

27-06-2022
بەرھەم ساڵح، لەبەرامبەر سەرۆککۆماری، داوای پۆستێکی باڵای حیزبی دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای ئەوەی فراکسیۆنی سەدری لە پەرلەمانی عێراق کشایەوە و ھاوکێشەی سیاسی گۆڕا، یەکێتی دەیەوێ بە ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی بەشداری لە حکومەت بکات و پارتیش سورە لەسەر ڕەتکردنەوەی بەرھەم ساڵح.

باڵکێش زانیویەتی کە ئەنجومەنی سەکردایەتی یەکێتی داوایان لە بەرھەم ساڵح کردووە لە خۆ کاندیدکرن بۆ سەرۆککۆمار بکشێتەوە، بەڵام ڕازی نەبووە.

بەپێی زانیاریەکان، دوای گوشارێکی زۆر، بەرھەم ساڵح بە مەرجی بوون بە ھاوسەرۆکی یەکێتی ئامادەبووە بکشێتەوە. بافڵ تاڵەبانیش ئەمەی رەتکردۆتەوە و تا ئێستا یەکلایی نەبوونەتەوە.