کوردستان

ھاوڵاتیەک بەھۆی تەقینی تایەی شۆفڵەکەی گیانی لەدەستدا

26-06-2022
ھاوڵاتیەک بەھۆی تەقینی تایەی شۆفڵەکەی گیانی لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پۆلیسی راپەڕین له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگەیاند کە "هاووڵاتییەک بەناوی (م. هـ. س) رەگەزی نێر، لەدایکبووی ساڵی 1953، پیشەی کاسپ، دانیشتووی گوندی بەستەستێن سەر بە ناحیەی سەنگەسەر - قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گیانی لەدەستدا".

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى پۆلیسى راپه‌ڕیندا ھاتووە "دوای رووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر گەیشتونەتە شوێنی مەبەست و بۆیان ده‌ركه‌وت، ئەو هاووڵاتییە لە ئەنجامی ئیشکردن لە شۆفڵ یەکێک لە تایەکانی شۆفڵەکەی پێدا تەقیووە و بەو هۆیەوە بە سەختی بریندار بووە دواتر لەبەر سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە".