کوردستان

یەکێتی بەرھەم ساڵح دەکشێنێتەوە

24-06-2022
یەکێتی بەرھەم ساڵح دەکشێنێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای ئەوەی فراکسیۆنی سەدر دەستی لەکار کێشایەوە و ھاوکێشەی سیاسی عێراق گۆڕانی بەسەردا داھات، یەکێتی بڕیاریداوە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی بەرھەم ساڵح لە کاندیدی سەرۆک کۆمار بکشێنێتەوە.

سەرچاوەیەک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە باڵکێشی ڕاگەیاند، تائێستاش پارتی سورە لەسەر ئەوەی کە بەرھەم ساڵح قبوڵ نەکات، بۆیە یەکێتی دەیەوێ بە ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی بەشداربێ لە پێکھێنانی حکومەت.

ئەو سەرچاوەیە وتی: دەنگێکی زاڵ لە سەرکردایەتی یەکێتی ھەیە بۆ کشاندنەوەی بەرھەم ساڵح لە کاندیدی پۆستی سەرۆککۆمار.