کوردستان

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە شاری هەولێر دەكات

20-06-2022
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە شاری هەولێر دەكات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ دووشەممە ، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە ئۆلیڤییێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە شاری هەولێر كرد.

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئۆلیڤییێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە شاری هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا و پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی مانگی ڕابردووی نێوان سەرۆك ماكرۆن و سەرۆك بارزانی تاوتوێ كرا.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و سیناریۆ و ئەگەرەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە قۆناغی داهاتوو ئاڵوگۆڕ كرا.
دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی سووریا و ئاییندەی گەلی كورد لە وڵاتی سووریا تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.